وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا رایگه‌یاند، هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی كاروانێكی درێژی داعش-یان به‌ئامانج گرتووه‌و زیاتر له 200 چه‌كداری ئه‌و رێكخراوه‌یان كوشتووه.
به‌پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت.ع.ابنا: وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و كاروانه‌ی داعش له‌رێگه‌دا بووه به‌ره‌و شاری دێره‌زوری سوریا‌و به‌هۆی به‌ئامانج گرتنیانه‌وه له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی روسیاوه 200 چه‌كدار كوژراون.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، داعش هێزه‌كانی له‌ده‌وروبه‌ری دێره‌زور كۆكردووه‌ته‌وه، دوای ده‌ركردنیان له‌لایه‌ن هێزه وشكانییه‌كانی سوریا‌و هێزی ئاسمانی روسیا له‌باشوری پارێزگای ره‌ققه‌و خۆرئاوای پارێزگای حمس.
وه‌زاره‌تی به‌رگری روسیا راشیگه‌یاندووه، فڕۆكه‌كانی روسیا هه‌روه‌ها كۆگایه‌كی سه‌ربازی داعش-یان به‌ئامانج گرتووه.